ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

گۆڕانی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە راپۆرتی تایبەت بە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکە زەوی بەرەو گەرمبوونێکی زۆر مەترسیدار دەڕوات.

لەو راپۆرتەدا کە 3000 لاپەرە دەبێت، باس لە چەند سیناریۆیەک دەکات، لە هەریەکەیاندا، مەترسییەکان و کاریگەرییەکانی ئەو گۆڕانکارییانە لە کەشوهەوای زەوی دەخاتەڕوو.

بەپێی ئەم راپۆرتە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی بۆ زیاتر لە 1.5 پلەی سیلیزی لە چاو چەرخی بەر لە پیشەسازیدا لە ساڵی 2030 روودەدات. ئەمەش زەنگی مەترسییەکی گەورەیە، چونکە راپۆرتەکە دەڵێت بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ئەو ئاستە واتە کەوتنەوەی کارەساتی سروشتی زیاتر وەک لافاو، زریان، هەروەها ئاگرکەوتنەوە، کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە. لەپاڵ ئەمانەشدا زۆربوونی دانیشتووانی زەوی وا دەکات داخوازیی لەسەر خۆراک و ئاو بەجۆرێک زیاتر بێت، کە ببێتە هۆی کۆچی بە کۆمەڵی خەڵک لەپێناو دەستکەوتنی خۆراک و ئاو.

راپۆررتەکە ئاماژە بەوەش دەکات چالاکییەکانی مرۆڤ وەک پیشەسازی، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا، سووتاندنی کاربۆن و بەرهەمهێنانی گازە ژەهراوییەکان، کشتوکاڵ و گەڕان و پشکنینی جۆراوجۆر، دۆخی گۆی زەوییان بە جۆرێک ناسەقامگیر کردووە، کە ئەو سیناریۆیانەی بۆ داهاتوو دانراون سیناریۆی مەترسیدارن..