ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمشەو هاوشێوەی بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕی نەوت، نرخی هەردوو جۆری نەوت، برنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت، لە ئێستادا بە ٧٠ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل بە ٦٩ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو. ئەمرۆ برنت بە رێژەی ٢،٧% بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٨ دۆلار و ٥٥ سەنتە، لە کاتی کردنەوەدا بە ٦٦ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو. ئەمرۆ نرخی نەوتی خاو بە رێژەی ٣،١١% بەرزبۆتەوە.

دوای چەند رۆژێک دابەزینی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە کە دەگەڕایەوە بۆ زیادکردنی بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە لایەن رێکخراوی ئۆپێک پلاسەوە، سەرلەنوێ ئەمڕۆ سێ شەممە دەستی بە بەرزبوونەوە کرد.a