ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، ستراتیژیەتی کۆتاییهێنان بە داعش لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایشدا دەستیپێکردووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی شانە نوستووەکانی داعشدا.

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق راگەیاند، دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش هەماهەنگیی لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە.

لەماوەی رابردووشدا، بەمەبەستی نەهێشتنی بۆشایی ئەمنی لەناوچە جێناکۆکەکان کە ناوبەناو چەکدارانی داعش لەو رێگایەوە هێرشییان دەکردە سەر سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و دانیشتوانی ناوچەکە، هەریەکە لە سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری پێکهێنانی چوار ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشییان دەرکرد و دواتریش یەکەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەشییان ئەنجامدا.

وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی هەماهەنگی بەهێزی نێوان دەزگای دژەتیرۆری عێراق و دەزگای ئاسایشی سلێمانی توانرا چەند شانەیەکی نوستووی داعش دەستگیر بکرێت.