ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 10243 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 9848 كەسیش چاكبوونەتەوە، 64 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 45 هەزار و 335 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 10243 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2294 لە بەسرە 1004 و لە سلێمانی 803 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 555 و لە دهۆك 567 و لە كەركوك 399 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 9848 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 64 كەس بەهۆی پەتاكەوە 16 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.