ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی بۆردومانکرانی بنکەی سەربازیی زلیکان سەربازێکی وڵاتەكەیان کوژراوە".

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی بۆردومانکردنی بنکەی سەربازیی زلیکان لە باشیک لە پارێزگای نەینەوا، سەربازێکمان کوژرا".

ئێوارەی دوێنێ چوار مووشەك لە سنووری موسڵەوە بە ئاڕاستەی بنكەی سەربازیی زلیكانی سوپای توركیا کەوتە خوارەوە و بۆردومانکرا.