ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرپرسی باڵای شورای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کردوە کە وەک عێراق کاری جدیتر بکەن بۆ دەرکردنی گروپ و کۆمەڵە نەیارەکانی ئێران لەهەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، عەلی شەمخانی بەرپرسی باڵای شورای ئاسایشی نەتەوەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکردوە کاری جدیتر بکەن بۆ دەرکردنی گروپ و کۆمەڵە نەیارەکانی ئێران لەهەرێمی کوردستان.

لەوبارەیەوە، ناسڕ هەرکی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە وتوێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە، " بڕیاری بون و نەبونی هێزەکان لەناو عێراق تا هێزە بیانیەکانیش لە دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیدایە و حکومەت دەزانێت کە بەرژەوەندی دەوڵەت لە کوێدایە و کەی بڕیار دەدات، ئەوە پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە هەیە".

هەرکی ووتیشی، دەتوانین یڵین تا ڕادەیەک ئیلتیزاماتێک هەبوە لە لایەن حزبە ئێرانیەکان بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و ڕێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان گیراوە".

کاربەدەستانی حزبە کوردیەکانی ئێران دەڵێن" ئێمە هیچ کاتێک لە هەرێمی کوردستانەوە هێرشمان نەكردۆتە سەر ئێران، چاڵاکیەکانمان هەموی لەناو خاكی ئێرانەوە بوە".