ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەشاری پلیموز لەباشوری رۆژئاوای لەندەن، شەوی رابردو بەهۆی روداوێکی تەقەکردن لانیکەم شەش کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵە.

پۆلیسی کۆرن ۆڵ و دیڤۆن لە بارەی رووداوەكەوە رایانگەیاند، روداوی تەقەکردنەکە لەناوچەی کەیهام رویداوە و هەر لەو شوێنە دو ژن و دوپیاویان بەمردویی دۆزیوەتەوە کە بە گوللە پێکرابون، دواتر ژنێکی دیکەش لەشونێکی دورتر بەمردویی دۆزراوەتەوە.

پۆلیس دەڵێت، گومانلێکراوێکیشیان دەستگیرکردوە کە پێدەچێت تەقەکەرەکە بێت.

پۆلیسی ئەو ناوچەیە جەختیکردەوە کە روداوەکە تیرۆرستی نیە و تەنها بەدوای یەک کەسەوەن کە ئەنجامدەری تەقەکردنەکەیە.