ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ رەتدەکاتەوە و راشیگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکە دەگاتە عێراق.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی، یەک ملیۆن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق.

لە لایەکی دیکە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، هەواڵی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی بەدرۆخستەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ لە ژمارەیەک دەزگای میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە لە یەکی ئەیلوول بۆ یەکی تشرینی یەکەم، هاتووچۆ بۆ ئەو کەسانە قەدەغە دەکرێت، کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.