ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەروازە سنورییەکانی یەکێتی ئەوروپایان بەزاندوە لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2021دا گەیشتوەتە سەرو 82 هەزار  کۆچبەر، یەوەش 59% زیاترە لەو ژمارەیەی کە ساڵی ڕابردو تۆمار کراوە.

ئاژانسی پاسەوانی سنور و کەنارەکانی یەوروپا "Frontex" لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، لە مانگی (تەموز/7)ی ئەمساڵدا، 17 هەزار و 300 حاڵەتی پەڕینەوەی کۆچبەرانی تۆمارکراوە کە 33%ی زیاتر بوە لە هەمان مانگی ساڵی ڕابردو، هەروەها کەمێکیش زیاتر لە مانگی پێشووکە 14 هەزار و 600 کۆچبەر خۆیان دەرباز کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هۆکاری ئەو زیادبونەش دەربازبونی زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر بو لە بیلاڕوسیاوە بۆ لیتوانیا کە یەندامی یەکێتی یەوروپا و زۆربەی یەو کۆچبەرانەش عێراقی بون.