ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماڵپەڕی هەنگاو بڵاویكردەوە، شەڕ و پێكدادان لە نزیك شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان روویداوە، دواتریش هێزەكانی سوپای پاسداران كوێستانەكانی دەورووبەری گوندی نەوەڕەیان تۆپباران كردووە.

لە ماڵپەڕەكە ئەوەش هاتووە ، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی نەوەڕەی شاری سنە شەڕ لە نێوان هێزێکی سەر بە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوپای پاسدارانی ئێران ڕوویداوە.

ماڵپەڕی هەنگاو ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەو شەڕ و پێکدادانە سوپای پاسداران تۆپبارانی شاخەکانی دەرووبەری گوندی نەوەڕەی کردووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە لەبەردەستدانییە.