ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ناردنی نەوت بۆ هەرێم و لە ئه‌مڕۆ وه‌ دەگاتە هەرێمی کوردستان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەمیدیاكانی ناوخۆی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە رەزامەندی نیشان دراوه‌ بە ناردنی نەوت بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەموو رۆژێک پێنج تەنکەر نەوت بۆ سلێمانی و پێنج تەنکەر بۆ هەولێر و سێ تەنکەر بۆ دهۆک و دوو تەنکەر بۆ پاریزگای هەڵەبجە دەنێرن.

پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو،"بڕیاره‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێبوه‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه‌دیاری ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی لێ ره‌وانه‌ بكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان". 

هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی،" ناردنی ئەو بڕە نەوتە بۆ هەرێمی کوردستان تا یەک-ی نیسانی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت".