ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز له‌ دووری‌ 150 كیلۆمه‌تر له‌ داتا سه‌نته‌ری‌ بوومه‌له‌رزه‌ی‌ ئه‌زمه‌ڕ تۆماركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند ‌ "له‌ زنجیره‌ بوومه‌له‌رزه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ رێكه‌وتی‌ 26ی‌ ئابی‌ 2018، سه‌عات 1:13 ده‌قیقه‌ی‌ شه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی‌ تازه‌ئاباد له‌ كرماشان به‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر روویداوه‌".

كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت: "بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی‌ 6.2 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ دووری‌ 150 كیلۆمه‌تر له‌ داتا سه‌نته‌ری‌ ئه‌زمه‌ڕ تۆمار كراوه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ستی‌ پێكراوه‌ و له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان زیانی‌ گیانی‌ و ماددی‌ هه‌بووه‌.

ئ.ح