ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد

بەپێی ئامارێكی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆئافرەتان و منداڵبوون لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان كەتاكە نەخۆشخانەی ناوچەكەیە بۆمنداڵبوون، لەرۆژانی جەژنی قورباندا نزیكەی 100 منداڵ لەدایك بووە.

لەئامارێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی ئابی 2018، وێنەیەكی بە (رێگای كوردستان) دراوە و تیایدا هاتووە، "نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بۆ ئافرەتان و منداڵبوون ئاشكراكردوە لە 4 رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا (97) منداڵ لەنەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لەكەلار لەدایك بووە".

لە ئامارەكەدا ئەوەش خراوەتەروو" 20 لەو مندالاچنەبەنەشتەرگەری هاتونەتەدنیاوەو 77منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بووە.

لەدوابەشی ئامارەكەدا ئەوە هاتووە، " بەجیاوازی یەك منداڵ كەلەو ژمارەیە 49 منداڵیان لە رەگەزی نێربوەو 48یان لەرەگەزی مێ بووە بۆیە رێژەی كوڕان لە پێشترە.