ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

سەرۆكی لێژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەینێت: لەسەر ئاردە خراپەی سنوری پارێزگای سلێمانی، داواكاری گشتی بەدواداچونی دەستپێكردوە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر خراپی کوالیتی ئاردەكە.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لێژنەی كشتوكاڵ و نوێنەری حزبی شیوعی، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رۆژی دووشەممە 27ی ئابی 2018، بە ماڵپەڕی (رێگای كوردستان)ی رایگەیاند: بەئامادەبونی لێژنەكەمان، لیژنەیەك لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، سەردانی مەیدانی بۆكارگەكانی دروستکردنی ئارد لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دا، بۆمەبەستی فەحس كردنی ئاردی بەرھەم ھاتووی بەشیك لەگاركانی سلێمانی.

سەرۆكی لێژنەی كشتوكاڵ وتیشی: "لیژنەی وەزارەت لەھەولێریش ھەمان ئارد فەحس دەكەنەوە ولێژنەكەمان لەئەنجامەكەی ئاگاداردەكەنەوە".

كاسترۆ مەعروف ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەكاتی سەردانە مەیدانیەكانیشمان بۆكارگەكانی ئارد، خاوەنی كارگەكان بەلێنی ئەوە دەدەن كەئاردیكی باش بەرھەم بینن بۆھاوڵاتیان.

نوێنەرەكەی حزبی شیوعی وتیشی: ھاوڵاتیان دڵنیادەكەینەوە وەك لیژنەكەمان بەردەوام دەبین لە پیناوگەیشتنی ئاردێكی تەندروست وکوالێتی باش.

ئ.ح

Image may contain: one or more people and people standing

Image may contain: one or more people and indoor

Image may contain: indoor