ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەك بڕیارە 9/30 خولێكی تر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، وە لە ماوەی رابردووشدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی لە كوردستان تیروپشكی بۆ ژمارەو قەوارە سیاسییەكانی بەشداربووی ئەم پرۆسەیە ئەنجامدا، وە لەنێویشیاندا حزبی شیوعی كوردستان بەشدارە لەم پرۆسەیە بە ژمارە (164) بەناوی (ئازادی) ‌و لە ژێر دروشمی ( خاك.. نان.. ئازادی) ماڵپەڕی رێگای كوردستان بە باشی زانی هەموو ئەو هاوڕێیانە بەسەر بكاتەوە كە حزبمان وەك پاڵێوراو بۆ ئەو پرۆسەیە متمانەی پێ‌ خشینە‌و كاندیدی كردوون، یەكێك لەوانە هاوڕێ‌ (بەیان محەمەد رەحیم)ە كاندیدی لیستی ئازادییە بۆ پەرلەمانی كوردستان بە ژمارە (7)..

ئا: هێرش مەغدید

بەیان محەمەد رەحیم، ئەندامی محلی سلیمانی، ئەندامی كومەڵەی ئافرەتان، ئەندامی یەكێتی فەرمانبەران، جگە لەزمانی دایك زمانی عەرەبی ئەزانم ‌و ماوەی 20 ساڵە فەرمانبەرم.

 

-كارنامەی تۆ بۆ خولی تازەی پەرلەمانی كوردستان چییە، ئەگەر بێت‌و سەركەوتوو بوویت لەو پرۆسەیە؟

+سەرەتا ئەمەوێ‌ ئەوە بڵێم بە دەنگدانی خەڵك بەلیستی ئازادی ژمارە 164 ئەتوانین ببین بە نوێنەری خەڵك بۆ دابینكردن‌و بەدیهێنانی مافەكانیان، من درۆ لەگەڵا كەس ناكەم چارەسەر كردنی خزمەتگوزارییەكان لەپەرلەمان ناكرێت ئیشی بەرلەمان تشریعیە چاودێری كردنە بەسەر كارەكانی حكومەتەوە. 

یەكەم كارم لە پەرلەمان هەوڵدانمە بۆ دانانی یاسایەك كە دژی گەندەڵی بوەستێت وە گەندەڵی و واستەو بەرتیل خۆری و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی ووڵات بەتاوانی گەورە بناسێنریت .

-چۆن چاودێرێك دەبی لەسەر ئیشوكارەكانی حكومەت؟

+ هەوڵدانم بۆ سەروەری یاساو لەسەرووی هەموو حزب و كەسێكەوە بێت، تا ئەوپەڕی توانام هەوڵدەدەم بۆ چەسپاندنی یاسایەكی علمانی كە زامنی مافەكانی هەموو نەتەوەو پێكهاتەكان بێت. یاسایەك پاڵپشتی ئافرەتان بێت. گەورەترین رێگری لەبەردەم یاسا و جێبەجێ نەكردنی مادەكانی دەسەڵاتی حزبەكانە ئەمانەش ئەبێ‌ بەیاسا رێك بخرێت، ئێمە لەدژی ئەو مشەخۆرو سەرمایەداریە خەبات ئەكەین سامانی ووڵات ئەخۆن خەڵكی بەرەو هەژاری ئەبەن.

پاراستنی سامانی ووڵات بەئەركی سەرشانمی ئەزانم وە بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی كشتوكاڵی بەیاسا رێك بخرێت بۆ ئاوەدانی زیاتر.

-هەموو ئەو رەخنانەی لە زۆری مووچەی پلە تایبەتییەكان دەگیران بەتایبەتیش ئەندام پەرلەمانەكان، چۆن كار لەو دۆسیەیە دەكەن؟

+ئەندام پەرلەمان نابێت ئیمتیازی هەبێت پێویستە وەك خەڵك بژی‌و ئاگاداری خەڵكی نەدار بێت، نەك ببێت بە ئەرك بەسەرشانی خەڵك و حكومەتەوە، بەهیچ جورێك لەگەڵ خانەنشین كردنی ئەندامی پەرلەمان نیم وە دژی ئەوەستمەوە 

لەكوتایییدا ئەڵێم ئێمە ئەركمان قورسە بەڵام بە واجبی خۆمی ئەزانم هەوڵ بدەم یاسایەك بچەسپێنم لە بەرژەوەندی هەژاران و فەرمانبەران و كاسبكاران و جوتیاران ژنان و خێزانەكانیان بێت.