ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك تەرمی چوار كەس دۆزرانەوە، كە سیانیان ناسنامەی پێشمەرگەیان پێیە و تەنها ئێسك و روسكیان ماوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ی ئەیلولی 2018، ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە بەمیدیاكانی راگەیاند، "ئەو چوار تەرمەی كە دۆزراونەتەوە سیانیان ناسنامەی پێشمەرگەیان پێیە، بەڵام تا ئێستا دڵنیانین لەوەی كە ئایا ئەو ناسنامانە هی و ئەو ئێسك و پروسكانەن یان نا".

هاوكات قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری دۆزینەوەی ئەو تەرمانەیە، لە ئێستادا سەرقڵی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی تا بزانن ئەو پێشمەرگانە لە شەڕی داعشدا شەهیدبوون یاخود پێشمەرگە دیلەكانن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا زیاتر لە 60 پێشمەرگە بەدیل گیران و زیاتر لە هەزار و 700 پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگەش برینداربوون.