ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێناس گەرمیانی

لە لایەن كەسانێكی نەناسراوەوە لە شارۆچكەی خورماتوو نارنجۆكێكی دەستی هەڵدەدرێتە نێو ماڵی هاوڵاتییەكی كوردەوە بەبێ‌ ئەوەی زیانی گیانی لێبكەوێتەوە.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەوبە(ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لەگەڕەكی كۆماری شارۆچكەی خورماتوو كەسانێكی نەناسراو نارنجۆكێكی دەستی فڕێدەدەنە نێو ماڵی هاوڵاتییەكی كورد بە ناوی( محەمەد ئەمین) بەبێ‌ ئەوەی هیچ زیانی گیانی لێبكەوێتەوە.

گوتیشی:- ناوبراو كارمەندی پۆلیسە لە شارەدێی زینانەی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو ودوای ئەو ڕووداوەش ئەو كەسانە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون وتاكو ئێستاش ئاشكرا نەبووە كە ئەو كەسانە كێن وسەر بە چی تاقم ولایەنێكن.

إنها‌و الدردشە

اكتب رسالە...