ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌راگه‌یەد‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كەوێنەیەكی ده‌ست رێگای كوردستان كه‌وتوه‌ و بڕیاریانداوه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تۆماركردنی فۆڕمیوه‌رگرتن بۆ هه‌ریه‌ك له‌ سیستمه‌كانی (زانكۆلاین، راسته‌وخۆ، پارالێڵ، خوێندنی ئێواران) بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ.

هه‌ر له‌راگه‌ینراوه‌كه‌دا خوێندكارانی ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ تا رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ده‌كاته‌ 19_ئه‌یلولی 2018 سه‌عات 12:30 ده‌قیقه‌ی شه‌و ده‌توانن فۆڕمه‌كانی وه‌رگرتن بۆ سه‌رجه‌م سیستمه‌ جیاوازه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌و پێشكه‌شی بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ له‌پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ به‌گشتی و ده‌رچوانی خولی دووه‌م به‌تایبه‌تی بڕیاریانداوه‌ به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن.

پێشتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاندبوو كه‌ سه‌عات 12ی شه‌وی هه‌ینی 14_ئه‌یلولی 2018 ماوه‌ی تۆماركردنی زانكۆلاین كۆتای پێدێت.