ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەیاننامەیەك لەیەكێتی لاوانی كوردستانەوە

بۆ رای گشتی

 

بۆچی گرنگە بەشداری لەهەبژاردن بكەین؟

هەموو لایەك ئاگادارن كە هەرێمی كوردستان لە30/9/2018 هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەنجام دەدات و پڕۆسەی بانگەشە دەستیپێكردووە، ئێمە لەیەكێتی لاوانی كوردستان دوا لەهەموو لایەك دەكەین ئەوانەی كە بەپێی یاسا بەركارەكانی هەرێم بەشداری لەهەڵبژاردنەكەدا دەكەن، بەتایبەتی لاوان كە هەمیشە هێزی كاریگەربوون، بەچڕی بەشداربن و دەنگ بدەنە لیست و كاندیدی دڵخوازی خۆیان، پێمان وایە بەرزبونەوەی رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران باشترین رێگرییە بۆ ساختەكاری و دزینی دەنگەكانتان كە لەوەتەوەی هەڵبژاردن لەم نیشتیمانەدا دەكرێت ساختەكاری و دزینی دەنگ و متمانەی هاوڵاتیان ببوتە مۆدیڵ، بێگومان ئەوەش لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمەوە ئەنجامدراوە.

بەڕێزان

ئێمە لەروانگەی هزری و ئایدۆلۆژیمان، هەروەها لەروانگەی دیدگای مرۆڤبونمانەوە بۆ پرسە جیاجیاكانی كۆمەڵگاكەمان، داوادەكەین دەنگدەران متمانەی خۆیان ببخشنە كاندیدەكانی لیستی ئازادی ژماری 164، ئەو لیستە بەبەرنامەیەكی چڕی هەمەیە لایەنە و لەسەر بنەمای هزری مرۆڤگەرایی و بیینینی مرۆڤ وەك چەقی مەسەلەكان لەمەیدانەكەدایە، دەكرێت هاوڵاتیان هەرێم چانسێك ببخشنە كاندیدەكانی ئەم لیستە.

لەرووی سیاسیشەوە، ئەوەی كە لیستی ئازادی بانگەشەی بۆ دەكات، لەعەقڵانیترین بانگەشەكانە و لەسەربنەمایەكی عەلمانی، چەپ و ماركسی بۆ پرسەكان دەڕوانێت، گومانمان لەوە نییە كە چەپبوون بەدیلە و یەكێكە لەرزگاریكەرە كاریگەرەكان بۆ ئەوەی لەژێر هەیمەنە وەهم و سیاسەتی هەڵخەڵەتێنەرانەی لایەنەكانی تر، هەرێم دەربازی ببێت.

داوا لەسەرجەم ئەندامان و لایەنگر و هەوادارانی رێكخراوەكەمان دەكەین كە وەك چۆن لەرابردودا دەنگیان بەحەقیقەتدا و بەشدارییەكی كارایان لەپڕۆسەی هەڵبژاردنداكرد، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش كارانەتر بەشداری بكەن.

بژی سۆسیالیزم .. بژی مرۆڤگەرایی

مەکتەبی سکرتاریەتی

یەكێتی لاوانی كوردستان

13/9/2018