ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێگای كوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادكردنی كاتی دەوام فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی مانگرتن لە كارەكانیان رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 7ی تشرینی یەكەمی 2018، سەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە میدیا ناوخۆییەكانی راگەیاند، ئەمڕۆ كارمەندانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەهۆی زیادكردنی كاتی دەوام مانگرتنیان لەكارەكانیان راگەیاندوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی پێی باشبووە لەبەر راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەوامی فەرمانبەران لەكاتژمێر 12:00وە زیادبكریت بۆ كاتژمێر 1:15 تا رۆژی چوارشەممان دەوام ئاسایی بێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان كێشە بۆ مامەڵەكانیان نەبێت.

سەردەشت رەفیق دەشڵێت، "لە پێشتردا فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی تاكاتژمیر 12:00 دەوامیان كردوە بەوهۆیەوە ئەمڕۆ فەرمانبەران مانگرتیان لەكارەكانیان راگەیاندوە".

لە لایەكی تریشەوە فەرمانبەرانی مانگرتووی شارەوانی سلێمانی دەڵێن "دەبێت یان کاتی دەوامەکەمان کەمبکرێتەوە وەکو جاران یان پاشەکەوتی موچە هەڵگیرێت و موچەی تەواو بدرێتە فەرمانبەران".