ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیستی موچەی مانگی حەوتی سەرجەم وەزارەتەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

 

 

لەڕۆژی یەك شەممە 7ـی مانگ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت بەم شێوەیە ، 

1ـ یەك شەممە 7ـی مانگ ، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا تێکەڵەکان دابەش دەکرێ ،

2ـ دووشەممە8ـی مانگ موچەی یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێ ،

3ـسێ شەممە9ی مانگ ، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێ ،

4ـ چوار شەممە 10ی مانگ ، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێ ،

5ـ پێنج شەممە11ی مانگ ، موچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەکرێ

6ـ یەك شەممە14ی مانگ ، موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێ ،

7ـ دووشەممە15ی مانگ ، موچەی کەمئەندامانی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێ ،

8ـ سێ شەممە 16ی مانگ ، موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێ ،

9ـ چوارشەممە17ی مانگ ، موچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەکان دابەش دەکرێت

10ـ پێنج شەممە18 ی مانگ موچەی کارمەندانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش دەکرێ ،

11ـ یەك شەممە21ی مانگ ، موچەی وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای گشتی ئاسایش ، زێرەڤانی و ، بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێ ،

12ـ دووشەممە22ی مانگ ، موچەی وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ، وەزارەتی كاره‌با، وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەکرێ ،

13ـ سێ شەممە 23ـی مانگ ، موچەی وەزارەتی پلاندانان وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی ، وەزارەتی گواستنه‌وه ‌و گه‌یاندن دابەش دەکرێ ،

14ـچوارشەممە24ـی مانگ ، موچەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دابەش دەکرێ ،

15ـ پێنج شەممە 25 ی مانگ ، موچەی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی ژینگه‌و ، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ، دەستەی چاودێری دارایی ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ،ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ،ده‌زگای گشتی كاروباری مین دابەش دەکرێ ،

17ـ یەك شەممە28ی مانگ موچەی خانەنشینی سەربازی دابەش دەکرێ ،

18ـ دووشەممە 29ی مانگ موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەکرێ ،

تێبینی : هەر ڕۆژێك پشوی فەرمی بێت ، موچەی وەزارەتەکان دەکەوێتە ڕۆژی دواتر ،