ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند، هیج کاتێک بۆ راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان دیارینەکراوە وبەردەوامیش کۆمسیۆن کاری لەسەردەکات.

ئەمرۆ دووشەممە 8-10-2018، شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، بەمیدیاكانی راگه‌یاند: هۆكاری دواكه‌وتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش دواكه‌وتنی ڕه‌وانه‌كردنی سندوق و فۆڕمه‌كان بوو له‌به‌شێكی ئۆفیسه‌كانمان ، به‌وه‌ش 24 كاتژمێر پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دواكه‌وت، ئێمه‌ش بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌ زیاتر كاره‌كانمان دوانه‌كه‌وێت، ئه‌نجامی 85%ی ده‌نگه‌كانمان بڵاوكرده‌وه‌.

وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" گۆڕانكاری له‌و ئه‌نجامانه‌ ڕووده‌دات كه‌ ڕاگه‌یه‌ندراون، به‌ڵام ڕێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كه‌ نازانین، له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌رده‌وام سه‌رقاڵین بۆ وردبینیكردنی سكاڵاكان، كه‌ ژماره‌یان 1045 سكاڵایه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان تێدا ئه‌نجامده‌درێت، ده‌مانه‌وێت ئه‌ركه‌كانمان به‌جۆرێك به‌جێ بگه‌یه‌نین كه‌ قه‌ناعه‌تپێكه‌ر بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش، به‌ڕوون و بێ پێچ و په‌نا هه‌ر شتێك هه‌بێت ده‌یخه‌ینه‌ به‌رده‌م رای گشتی".

سه‌باره‌ت به‌واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنیش، شیروان زرار ڕه‌تیكرده‌وه‌، هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو هه‌بێت و وتی:"پرۆسه‌كه‌ ئاڵۆزه‌و هیچ واده‌یه‌ك بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ دیارینه‌كراوه‌، شه‌وو ڕۆژ به‌ به‌رده‌وامی كاری تێدا ده‌كرێت.