ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد

رۆژی دووشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2018 بۆ رۆژی دووەم ژمارەیەكی بەرچاو لە شۆفێرانی تاكسی شارۆچكەی دوزخورماتوو، لەدژی بڕیاری زیادكردنی هیڵی تاكسی بۆ پێكهاتەیەكی دیاری كراو ناڕەزایی و نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

محەمەد حەسەن، یەكێك لەو شۆفێرانە بۆ (رێگای كوردستان ) ئاشكرایكرد، " ماوەی 2 رۆژە ژمارەیەك هاوڵاتی توركمانی شیعە لەرێگەی واستەو واستەكاریەوە فرمانی كاركردنیان لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدینەوە هێنایە بۆ كاركردن".

محەمەد وتیشی، "ئەوان ژمارەیان 20 كەس دەبێ كە هیڵی نوێیان وەرگرتووە لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدینەوە پاش واستەكردن لەرێگەی نوێنەرەكانیانەوە،ئەوەش لەكاتێكدایە هیڵی دوزخورماتوو/ كەركوك، نزیكەی 100شۆفێری هەیەو بە 2رۆژ و 3 رۆژ ئەوسا نۆرەمان دێ".

لای خۆشیەوە، سەردار محەمەد، ئەندامی كوردی ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچكەی دوزخورماتوو، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" ئێمەلای خۆمانەوە تەنیا دەتوانین نوسراو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین بكەین بڕیاری پێدانی هیڵ لەنێوان دوزخورماتوو بۆكەركوك هەڵبوەشێنێتەوە چونكە لەم كاتەدا ئەو هیڵە ژمارەیەكی شۆفێری هەیەو پێویستی بەوەنیە كە هیڵی تری بۆزیاد بكرێ.

ناوبراو باسی لەوەشكرد، ماوەی 2رۆژ ە نوسراوان ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدیت كردوەو كەچی وەڵامیان نەداوەتەوە.