ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێگای كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی، لەسەر گۆڕانكاری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانەوە، راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە.

 

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، له‌سبه‌ینێ 10/10/2018 گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی ناوشاری سلێمانی ده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانیش بكوژێته‌وه‌، واتا له‌ كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ تا 8ی به‌یانی رۆژی دواتر، له‌ئاماده‌باشی ده‌بن، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن..

داواكاریشین له‌موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌سبه‌ینێوه‌ پابه‌ندی به‌رنامه‌ نوێه‌كه‌ ببن و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌چوار رۆژ، یه‌ك رۆژ له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 12 ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت.

له‌گه‌ڵ رێزدا

راگەیاندنی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی 9/10/2018