ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد- رێگای كوردستان- گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ سێ شەمە 9ی تشرینی یەكەمی 2018 هەواڵی دەست گیركردنی گەنجێكی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان راگەیاند كە كاری هەڕەشەكردن بووە لە ئافرەتان لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لە فەیسبوك.

لەو بارەوە، ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە (رێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند،" ئافرەتێك ئەوانی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی گەنجێك بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی، هەڕەشەی لێ دەكات، ئەگەر پارەی نەداتێ.

رائید عەلی جەمال راشیگەیاند، دوای چاودێریكردنی مۆبایل و هەژماری تایبەتی ئەو گەنجە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، هێزەكانی پۆلیس دەستگیریان كرد و دوی لێكۆڵینەوەش دەركەوت، كە هەڕەشەی لە چەند ئافرەتێكی دیكەش كردووە.