ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم رایگەیاند، لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵ یەک ملیۆن و ٣١٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمیان کردوە.

مەولەوی جەبار سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم راگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا یەک ملیۆن و ٣١٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و زۆربەیان لە باشوور وناوەراستی عێراقەوە ھاتوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا رێژەی ھاتنی گەشتیارانی ئێرانی لە ئاستێکی باشدا بووە، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی ئێران باجی لەسەر ھاووڵاتیانی خۆی بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات دانا، رێژەی ھاتنی گەشتیارانی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان کەمبۆتەوە،.