ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، باوكێك بە ئۆتۆمبێل كچە دوو ساڵانەكەی شێلاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە ناحیەی حاجیاوا لە گەڕەكی كوردستان منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ لەكاتی سەفەركردندا بۆ ماڵی خاڵیان لە حاجیاوا بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، منداڵەكە لە رەگەزی مێیە و تەمەنی دوو ساڵە و ناوی (ە.ا)ە.

پۆلیس وتیشی، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لە ئێستاشدا باوكی منداڵەكە بە بڕیاری دادوەر و بە كەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادكراوە.