ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد- رێگای كوردستان

لەدرەنگانی شەوی رابردوەوە تا ئێستا هەزاران جوجوڵە لە رێگەی نێوان شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و شارۆچكەی دەربەندیخان فرێدرراون، ئەوەش بۆتەمایەی دڵە راوكێی هاوڵاتیان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 12ی ئۆكتۆبەری 2018 ، ژمارەیەك شاتحاڵ، ( رێگای كوردستان) یان ئاگاداركردەوە لە شەوی رابردوەوە هەزاران جوجوڵە لە سەر رێگای نێوان شارۆچكەكانی كەلار و دەربەندیخان فرێدراون و كەس نازانێ چۆن هێنراوەو چۆن فرێدراون.

ئاسۆ ئەحمەد ، یەكێك لە شوقێرانی كەلاربۆ ( رێگای كوردستان ) ئاشكرایكرد، جوجواڵەكان ژمارەیان هێندەزۆر بووە تا ماوەی 2 كاتژمێر ئاستەنگیان بۆهاتووچۆی هاوڵاتیان دروست كردبوو.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد،"ئەوە جاری یەكەمە جوڵەیەكی زۆری لەو شێوەیە رێگەی كەلار و دەربەندیخان بگرێت.

لەلایەكی ترەوە بەشێ لەهاوڵاتیان مەترسی خۆیان پیشاندا لەوەی ئەو جوجەڵانە سەرچاوەی نەخۆشی بن و هەڵگری ڤایرۆس بن ، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكەن لە لایەنەپەیوەندی دارەكان.

رێگای كوردستان هەوڵیدا لایەنەپەیوەندارەكان وەربگرێ بەبیانووی لێكۆڵینەوە ئەنجامدان بەپێویستیان نەزانی بە زووی قسە بكەن .

Image may contain: one or more people and outdoor

Image may contain: food

Image may contain: one or more people, people standing, outdoor and nature