ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 8ی تشرینی دووەمی 2018 لە پاركی لەیلا قاسم، لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان، گردبونەوەیەك لە دژی بڕیاری ئەمەریكا سەبارەت بە بەخشنی ١٢ ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر ئاشكراكردنی شوێنی سێ سەركردەی پەکەکە و کەجەکە، ئەنجامدا.

 وتاری گردبوونەكەی حزبی شیوعی لە لایەن ئەحمەد مەجید، بەرپرسی كۆمیتەی محەلی گەرمیانی حزبی شیوعی كوردستان خوێندرایەوە کەتێدا هاتبوو: ئێمە لەحزبی شیوعی كوردستان، زۆر بەتوندی ئیدانەی دەسەڵاتی ئەمریكا دەكەین، بەبۆنەی بەخشینەوەی پارە بۆ سیخوریكردن لەسەر سەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، بەهەستیارییەوە دەڕوانینە گۆڕانكارییەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و بەتایبەت لە رۆژئاوای كوردستان، كە چاوپۆشی لەدەستێوەردانی سوپای توركیا بۆ ناوچەكوردستانییەكانی ڕۆژئاوا‌ و پەیدابوونەوەی جموجۆڵی داعش دەكات.

هەروەها، لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتبوو:  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڕیاری بەخشینی پارەی داوە بۆ دۆزینەوی سەركردەكانی پارتی كرێكاران و هەوڵی ناساندنیان بە تیرۆریست، لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، حزبی شیوعی كوردستان، ئیدانەی ئەم بڕیارە دەکات، خەبات ‌و تێكۆشانی گەلان هیچ كات نابێت هاوتا بكرێت لەگەڵ ڕەوتەكانی تیرۆریستی، كە لەناوچەكەدا هەیە.

Image may contain: 18 people, people standing, crowd and outdoor

Image may contain: 15 people, people standing, crowd and outdoor

Image may contain: 12 people, including Hemin Nuri Madani and Kamaran Taib, people standing and outdoor

Image may contain: 13 people, people standing, crowd and outdoor

Image may contain: 13 people, people standing and outdoor

Image may contain: 12 people, people standing, crowd and outdoor

Image may contain: 17 people, including Jawhar Garmian, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, crowd and outdoor