ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕیاریدا بە زیادکردنی گومرگ لەسەر جگەرەی هاوردە بە ڕێژەی ‌‌‌‌‌‌‌(۱۰۰٪)‌ .

رۆژی سێشەممە 4ی كانوونی 2018 کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست رێگای كوردستان كەوتووە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە بە شێوەی ڕەسمی گومرگ لەسەر جگەرەی هاوردە بە ڕێژەی ‌‌‌‌‌‌‌١٠٠% زیادکراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەکە لە ساڵی داهاتوو لە ڕێکەوتی (٢٠١٨/١٢/٣) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش خراوەتەروو، بڕیارەکە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و هاوتاکردنی ڕەسمی گومرگی جگەرە لە هەردوو گومرگی ناوەند و هەرێمی کوردستان.