ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ مووچەی ئەم مانگە دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە مووچەخۆران خەرج دەکرێت.

بە بڕیاری وەزیری دارایی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ بۆ هێزەکانی یەکەی پاسەوانیی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی خەرج دەکرێ.

خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە ماوەی پێنج ساڵە بۆ ئەو هێزانە ڕاگیراوە، سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە کە لەگەڵ مووچەی مانگی ئەیلوول کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێ، بڕی ٥٠ هەزار دینار بۆ خێزان و ١٠ هەزار دیناریش بۆ هەر منداڵێک بۆ ئەو هێزانە خەرج دەکرێت.