ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رێگای كوردستان

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، گیان لەدەستدانی كرێكارێكی راگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە ناوچەی پیشەسازی قەزای گیانی لەدەستدا.

لە راگەینراوێكی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی رێگای كوردستان كەوتووە تێدا هاتووە، بەیانی ئەمڕۆ تایەی ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی پیشەسازی کەلار تەقیوە و بەهۆیەوە کەسێک کە پیشەی کرێکار بوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گەرمیان وتیشی، هاوڵاتییەکە لە دایکبووی ساڵی 1992ەو دانیشتووی کەلارە و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوەشکراوە ، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و خاوەنی دوکانەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 بەندکراوە.