ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نزیكه‌ی 300 جووتیاری كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، دژی به‌كارهێنانی هێز بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان درووشمی ناڕه‌زاییان به‌رزكرده‌وه‌ و، داوای راگرتنی پرۆسه‌ی ته‌عریبیان كرد.

ئەم جوتیارانە خاوەنی هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵین و ئێستا ناتوانن کشتوکاڵی تێدا بکەن، چونکە وەزارەتی کشتووکاڵ زەویەکانیانی لە پلانی ساڵی ۲۰۱٨و۲۰۱۹ دەرکردووە .

هەروەها داوایان کرد گرێبەستی نوێ بۆ زەویەکان نەکرێت بەڵکو گرێبەست و تاپۆکۆنەکانیان بۆ نوێ بکرێتەوە.

ئەو زەویانەی ئێستا لە پلانی وەزارەتی کشتووکاڵ دەرکراوە نزیکەی ۳۰۰ هەزار دۆنم زەویە ، زیاتری ئەو زەویانەی گرتووەتەوە کە کێشەی موڵکداریان هەیە و لەسەڕدەمی ڕژێمی بەعس کرابوون بە ناویعەرەبە هاورده کراوەکانەوە.

لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ژمارەیەکی زۆر عەرەب لە خوارووی عێراقەوە هێنرانە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان و زەوی و زاری کورد و توکمانیان بەسەردادابەش کرا، دواتر لەساڵی ۲۰۰۳ سەرجەم ئەو عەرەبانە بە مادەی ۱٤۰ قەرەبوو کرانەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان ، لە ئێستادا هەوڵەکانیان بۆ دووبارە گەڕانەوەیان بۆ کەرکوک بەردەوامە و پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوکیش بە نوسراوی فەرمی ڕێگەی پێداون بگەڕێنەوە ناوچەکە.