ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد 

بەپێی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، تۆمەتبارێكی مادەهۆشبەرەكان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن دادگای تاوانەكانی كەركوك /گەرمیانەوە بڕیاری زیندانی كرد بۆ دەركرا.

وێنەیەكی راگەیەنراوەكە بۆ (رێگای كوردستان ) نێر دراوە هاتووە" پاش ئەوەی لە بەرواری23/5/2018 لە لایەن هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانرا تاوانبارێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكانەوە بەناوی(ئاشتی ابراهیم احمد)لە دایك بووی(1980)بەرەگەز كورد و دانیشتووی ناحیەی(كۆكس) دەستگیربكرێت و پاشان دۆسیەكەی خرایە بەردەم بەرێز دادوەری لێكۆڵینەوەو پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنە ڕووی بەڵگەكان و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەكەیدا.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتوە" سەرەنجام رۆژی 5/12/2018لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بڕیاری سزادانی تاوانباری ناوبراو بە پێی ماددەی(14/2)مادە هۆشبەرەكان بە ماوەی(4)ساڵ زیندانی سزادرا.

لە دوا بەشی راگەیەنراوەكەدا ئەوە خراوەتەروو" دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەی ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی گەورانی سلێمانی كرا".