ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

Image may contain: 1 person, outdoor

بڕیار محەمەد

رۆژی چوارشەممە 5ی كانونی یەكەمی 2018 لەمەراسیمێكدا لەگۆڕستانی كەلاری كۆن لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمێك لەیادی پێنجەمین ساڵرۆژی تیرۆر كردنی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی بەرێوەچوو.

ئارام ئیكرام، بەرپرسی نوسینگەی گەرمیانی سەعدیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند" لەكاتژمێر 10ی بەیانی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی لە گۆڕستانی كەلاری كۆن دانراو پاشتر چەند ونتارێك بە وتاری شیرین ئەمین هاوسەری رۆژنامەنوسی تیرۆر كراو پێشكەش كرا.

ناوبراو وتیشی، " چالاكیەكان دریژەیان دەبێ دواتر و لە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ مەراسیمی سەرەكی و دابەشكردنی خەڵاتی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی بۆ ئازادی، لە هۆڵی (بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان) تەنیشت خۆپاراستنی گەرمیان دەبێت".

ئاماژەی بۆئەوەشكرد " كاتژمێر 8ی ئێوارە مەراسیمی تایبەت لە بەردەم ماڵی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی دەبێت

كاوە گەرمیان پێنج ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ٥\١٢\٢٠١٣ دوای ئەوەی چەندین جار هەڕەشەی لێكرا و داوای لێكرا واز لە ڕەخنەگرتن بهێنێت، دواجار بە دەستڕێژی گوولە لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا تیرۆركرا.

بەپێی بەدواداچونەكانی (رێگای كوردستان) كاوە گەرمیانی وەكو ڕۆژنامەنوسێكی رەخنەگر و دژ بە گەندەڵی كاری دەكرد و بەردەوام هەوڵی بۆ ئاشكرا كردنی گەندەڵیەكان داوە.

ساڵیادەكەی لە كاتێكدایە كە تا ئێستا تاوانباری دۆسیەكە سزانەدراوە و كەسوكاری ناوبراویش پێیان وایە "دادگا نەیتوانیووە سەربەخۆیی خۆی بپاریزێت لە دۆسیەكەدا"

شیرین ئەمین هاوسەری شەهید كاوەگەرمیانی بە(رێگای كوردستان) ی راگەیاند،" ساڵانەءامادەبوونی ئازادیخوازان بەرز دەنرخێنین،هاوكات دەستبەرداری مافی كاوەو رۆژنامەنوسان نابین.

Image may contain: one or more people, people standing, tree, sky, grass, outdoor and nature