ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە رووداوێكی تەموموژاویدا هاوڵاتییەكی نەناسراو لە نزیک گەڕەکی راپەڕین تەقەی لە پۆلیسێکی فریاکەوتن کرد و کوشتی.

رۆژی چوارشەممە 5ی كانوونی یەكەمی 2018 نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەمیدیاكانی راگەیاند، رووداوەکە لە نزیک وێستگەی سووتەمەنی مژدە بووە لە گەڕەکی راپەڕین، ئۆتۆمبێلێک چووەتە تەنیشت ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکە و تەقەی لێکردووە، لە ئەنجامدا چەند فیشەکێک بەر خۆی و ئۆتۆمبێلێکەیە کەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

سەرکەوت ئەحمەد راشیگەیاند، بنکەی پۆلیسی راپەڕین سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و تەرمی پۆلیسەکەش براوەتە پزیشکی دادی.

بەپێی زانیارییەكان پۆلیسەکە ناوی (ل، ئ،ح)ـە، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییە.