ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی 12ی 20108، كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان، لەسەر رووداوەكانی ئەم چەند رۆژی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەینێت: ماوەیەكە چەندین حاڵەتی دزی و دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و سامانی خەڵكی بە گشتی و دیاردەی چەكداری و تەقەكردن و توندوتیژی لەناوەندەكانی تەندروستی و لە دەرەوەی ناوەندەكان ئەنجام دەدرێت، بەرامبەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، كە نوێترین حاڵەتی دزینی موڵك و سامانی پزیشكان و هەوڵدانە بۆ تیرۆركردنی(د.كەمال ئەحمەد سەعید)ە.

لە بەشێكی راگەینراوەكە ئەوەش هاتووە: ئێمە لە كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان، ئەم تاوانە سەركۆنە دەكەین و جێگای نیگەرانیمانە، بەڕێزەوە تەماشای هەوڵ و ماندوبوونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەكەین.

حزبی شیوعی لە بەشێكی راگەیەنراوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، داواكارین لە دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەكان چاوكراوانەتر و هیمەتی زیاتر بكەن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتیمانیان، بە جدی كار بكەن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران و رێگری كردن لە داڵدەدانیان ، وە بە بەرنامە كار بكەن بۆ نەهێشتنی دیاردەی چەكداری.

لە كۆتایی راگەیەنراوە ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئێمە لە حزبی شیوعی كوردستان هاوشانی هەر حزب و لایەنێك و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دامودەزگاكان دەبین، بۆ رێگریكردن لەم حاڵەتە و درێغی ناكەین لە هەر كارێك لە ئەستۆماندا بێت.