ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: وابڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتو، لە مەراسیمێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، باشترین (١٠) توێژەری ساڵ دیاری بکات و ڕێزیان لێ بگرێت.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی: لە ئێستادا تیمەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان، سەرقاڵی دیاریکردنی باشترین ئەو توێژەرانەن کە توێژینەوەکانیان لە گۆڤارە زانستیە ئاست بەرزەکانی دونیا بڵاوکردۆتەوە، وتیشی لەم هەڵبژاردنەدا پشت بەو داتایانە دەبەسترێت کە زانکۆکان لەڕێگەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانەوە پێشکەشیان کردوە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشكرایكرد: پێوەرەکان لەسەر بنەمای ئەو گۆڤارانە دیاری دەکرێـت، کە ئاستیان بەرزە و فاکتەری کاریگەریان هەیە، دواتریش ئەو توێژەرانەی کە زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆدەکەنەوە دەبنە (١٠) باشترین توێژەرانی ساڵ بۆ ساڵی (٢٠١٨).

عەباس ئەکرەم زیاتر وتی: وابڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتو کە دەکاتە ڕێکەوتی (١١/١٢/٢٠١٨) وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مەراسیمێکی شایستەدا لە شاری هەولێر، رێز لە (١٠) باشترین توێژەری ساڵی ٢٠١٨ بگرێت.