ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەكدا رەخنە لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەگرن و بە کەمتەرخەمیان دەزانن لە جێبەجێکردنی بڕیاری قەرەبووکردنەوەیاندا.

کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا و وێنەیەکی دەست رێگای كوردستان كەوتووە تیایدا هاتووە، " لەکاتێکدا پەڕلەمانی عێراق یاساکانی ژمارە (٢٠) و (١٦) لە ساڵەکانی (٢٠٠٩) و (٢٠١٠)دا دەرکردووە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی رژێمی بەعس، بەڵام بە داخەوە نوێنەرانی کورد لە حکومەتی عێراق ئەم پرسەیان نەکردووەتە خەمی خۆیان و سودیان لەم یاسایانە وەرنەگرتووە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی کوردستان".

هەر لەبەیاننامەکەیاندا کەسوکاری قوربانیان داوا لە فراکسیۆنە کوردیەکان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەکەن کە فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان، ئەگەر نا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لە دژی حکومەت تۆمار دەکەن.