ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

قایمقامیه‌تی كه‌لار رایدەگەیەنێت، مەترسی دروستبوونی لافاو له‌ ئارادایه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی تیمه‌كانیان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان رێوشوێنی پێویستیش گیراوه‌ته‌به‌ر.

رۆژی پێنج شەممە 6ی كانوونی یەكەمی 2018 قایمقامیه‌تی كه‌لار لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست رێگای كوردستان كەوتووە و تیایدا هاتووە، به‌ پێی پێشبینیەکانی كه‌شوهه‌وا له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هەتا شه‌و، باران بارینی به‌خوڕ له‌ ئارادایه‌ و پێشبینی دروستبوونی لافاو ده‌كرێت.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا قایمقامی کەلار هۆشداری دەداتە ئەو هاوڵاتییان کە خانوو و ماڵاکانیان ده‌كه‌ونه‌ ده‌وروبه‌ری كه‌لار یان نزیك ڕێڕه‌وی لافاو و ئاوی باراناو لە مەترسی لافاو، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی زیانبه‌خش ڕوونه‌دات.

قایمقامیه‌تی كه‌لار هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ لیژنه‌ی باڵا و لاوه‌كیه‌كان و ته‌واو تیمه‌ فریا گوزارییه‌كان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و ئاماده‌كارییان كردووه‌ بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوزاراو مه‌ترسیدار ده‌ستبه‌جێ تیمه‌ فریا گوزارییه‌كان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.