ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "بەشەکە دانەخراوە بەڵکو بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی راگیراوە".

کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی و وەرگرتنی بڕی 100 هەزار دینار بۆ راییکردنی مامەڵەی شۆفێران، ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە و داوای داخستنی بەشەکەیان کرد.

رۆژی پێنجشەممە 6ی كانوونی یەكەمی 2018 سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەک هاووڵاتی و رێکخراوی مەدەنی و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی لەو بارەیەوە ئەنجامدا.

سامی جەلال راشیگەیاند، "زۆربەیان داوای داخستنی بەشەکەیان کرد، بەڵام بەشەکە دانەخراوە ناکرێت ئاوا راستەوخۆ بڕیاری داخستن بدەین بەڵکو بڕیاردرا بەشێوەیەکی کاتی بەشەکە کارەکانی رابگیرێت، تا لێكۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، دواتر بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت".