ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بریار محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ئاگادارییەكدا كە ئاڕاستەی مامۆستایانی گرێبەستی كردووە و داوا دەكات، لەماوەی هەفتەیەكدا بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن.

رۆژی سێشەممە 9ی كانوونی دووەمی 2019، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، لە ئاگادارییەكەدا كە وێنەیەكی بۆ رێگای كوردستان ناردوە رایگەیاندووە، "سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگاداردەكەینەوە لەماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بەشی یاسایی پەروەردە بكەن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان".

ماوەی چەند ساڵێكە پرۆسەی دامەزراندن لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگیراوە و بەوهۆیەشەوە وەزارەتی پەروەردە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی لە ناوەندەكانی خوێندندا مامۆستا بەشێوەی گرێبەست یان وانەبێژ دادەمەزرێنێت.

لەسنوری پەروەردەی كەلار نزیكەی 100مامۆستای گرێبەست هەیە.