ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداریدایە رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی روو لە ناوچەکانی هەرێم و سەنتەری شارەکان دەکات، پێویستە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

رۆژی سێشەممە 8ی كانوونی دووەمی 2018 هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم پێشبینی ده‌كرێت لە ئەمشەوەوە بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفر و باران روو لەناوچەکانی هەرێم بکات و بەفربارینەکە سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە، بۆیە شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆئه‌م كه‌شه‌ ئاماده‌بكه‌ن و ‌پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بن بۆ سه‌لامه‌تیان.

١-تیژڕەویی نه‌كردن و ‌لێخورین به‌ خیراییه‌ك كه ‌كه‌متر بێت له‌وه‌ی كه‌ به‌هێماكانی هاتووچۆ دیاریكراوه‌.

٢-به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاست و مه‌ودای بینین سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌كان زوو نابینرێن بۆیه‌ باشترە‌ جگه‌ له‌ تیژڕەویی نه‌كردن‌، شوفێران ئاستی ته‌ركیزیان به‌رز بێت و خۆیان خه‌ریك نه‌كه‌ن به‌شتێكی تر جگه‌ له ‌شۆفێرییه‌كه‌.

٣-له‌كاتی چوون و گەشت بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان پێویسته‌ زنجیر له ‌تایه‌كانیان بده‌ن و له‌ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان ده‌رنه‌چن و نه‌چنه‌ سه‌ر شۆڵده‌ره‌كان ته‌نانه‌ت بۆ وێنه‌گرتنیش.

٤-له‌كاتی دروستبوونی شه‌خته‌ و به‌سته‌ڵه‌ك ده‌بێت خێراییه‌كان له‌نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بێت.

٥-باشترە جگە لە کاتی پێویست سه‌فه‌ری ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كرێت تاوەكو كه‌شه‌كه‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

٦-پێش دەرچوون و گەشت كردن به‌ ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نانه‌ت بۆ مه‌ودا نزیكه‌كانیش پێویسته‌ شۆفێران له‌باشی كاركردنی سیستمی پاككردنه‌وه‌ و فڵچەی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان دڵنیابن.

٧-له‌كاتی به‌فربارین و ته‌مدا پێویسته‌ گڵۆپی ته‌م دابگیرسێنن ته‌نانه‌ت له‌كاتی رۆژیشدا چونكه‌ چه‌ند گرنگه‌ ببینیت ئه‌وه‌نده‌ش گرنگه‌ بینراو بیت.