ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشێک لە خوێندکارانی کۆلێژی زانستی تەندروستی دهۆک، لەبەرامبەر بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 10ی كانوونی دووەمی 2019، بەشێك لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئاماژەییان بۆ ئەوەكرد، تائێستا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ناسنامەیەکی زانستی شایستە بۆ کۆلێژەکەیان دیارینەکراوە و هیچ جیاوازییەک لە نێوان کۆلێژەکە و پەیمانگادا نەکراوە.

لە گردبونەوەكە ئەوەشیان خستەڕوو، تاوەکو لایەنی پەیوەندیدار وەڵامی داواکارییەکەیان نەداتەوە و ناسنامەیەکی گونجاو بۆ کۆلێژی زانستی دهۆک دیارینەکات، بەردەوام دەبن لە گردبونەوە.