ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب ـ خانەقین

لەناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین،هاوڵاتی بەفیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕائید عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕێگای کوردستان ، وتی : ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (حمید حسین عبد محمد) لەدایکبووی 1968

هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

عەلی جەمال، وتیشی: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی ناحییەی قەرەتەپەیەو خانه نشینی سەربازیە، بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەولەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو، باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی ناحییەی ناوبراو سنووری گەرمیان نیە پۆلیسی ناحیەکە لێکۆڵینەوە لەهۆکاری حاڵەتەکە دەکات.