ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی هەینی رێكەوتی 11ی كانونی دووەمی 2019 چەندین كەس لە هەڵسوراوانی سیاسی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی كوردستان لە شاری سلێمانی دەستگیركراون . 

ئەو رووداوە کە ھاوکاتە لەگەل داخستنی سینەمای سالم و ماوەنەدان بە نمایشکردنی فیلمێک سەبارەت بە ژیانی کۆمەلێک شەھید بۆتە مایەی نیگەرانی ھەموو خەمخۆرێکی ئازادی و دیموکراسی ھەر بۆیە بە نیسبەت حزبی شیوعی کوردستانەوە بە پێشێلكاری راستەوخۆ و مەترسدار لەسەر ئازادییە سیاسیەكان و ئازادی رادەربرین دەزانین. ئێمە حزبی شیوعی كوردستان ئیدانەی ئەو كارانە دەكەین و داواكارین بە زوترین كات گیراوەكان ئازاد بكرێن . 

مكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

11ی كانونی دووەمی 2019