ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ ڕای گشتی

بەداخەوە ماوەیەکە کۆمەڵێک کاری نەخوازراو و دوور لەبنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین دەبینرین، ھەرلەداخستنی دەرگای سینەما سالم وگرتنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان، لەپارێزگاکەمان کە بۆتە جێگای نیگەرانی ھەموولایەک، داواکارین کۆتای بەودیاردە ناشیرینە بھێنرێت.

ئێمە بە ھەموو شێوازێک دژی خنکاندنی ئازادی ڕادەربڕینین و بەھەموو توانامانەوە پشتیوانی لەئازادی ڕادەربڕین دەکەین، بۆیەداواکارین ھەرچی زووە کار بۆئازادکردنی چالاکوانان بکرێت، ناکرێت ئەوەمان بیربچێت پایتەختی ڕۆشنبیری بەئازادیەوە جوانە نەک بەپیچەوانەوە.

کاسترۆ معروف

سەرۆکی فراکسیۆنی 

ھاوپەیمانی نیشتیمانی لەئەنجومەنی 

پارێزگای سلیمانی

11/1/2019