ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی باڵای نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراقدا كە رۆژی سێ‌ شەممە ٥ی شوبات ئەنجامدرا، بڕیاری پێکهێنانی پێنج لیژنەی ناوچەیی دراوە.

وتیشی، پێنج لیژنەکە پێکهاتوون لە لیژنەی ناوچەكانی (دیالە، سەڵاحەدین، كەركوك، مەخمور، موسڵ ).

لەبارەی کاری لیژنەکانەوە جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەكان بۆ ڕوپێوی مەیدانی دەستبەكار دەبن و پێشنیاز پێشكەش دەكەن بۆ دروستكردنی سەنتەری ھەماھەنگی.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکراشیکرد، هەفتەیداهاتو لیژنەکان کۆدەبنەوەو گفتوهۆ لەبارەی کارەکانیانەوە دەکەن،دواتر ئەو راسپاردانەی لیژنەكان ئامادەی دەكەن لەلایەن لیژنەی باڵاوە بڕیاریان لەسەر دەدرێت.