ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیاند.

بەپێی کەشناسی، سبەینێ پێنجشەممە 7ی شوبات، لە کاتەکانی درەنگدا نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی دەریای سوور کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان  و کاریگەری ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە تاکو ئێوارەی رۆژی یەک شەممە بە لاوازی کار دەکاتە سەر کەشی ناوچەکەمان.

ئەوەشهاتووە، لەم ماوەیەدا نمە بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبارێت وە بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت بە تایبەتی شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە، کە هەندێ جار لە کاتی باران هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزم بوونەوە دەکات