ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد- گەرمیان

ئەمرۆ چوارشەممە 6ی شوباتی 2019 لە پەیمنگای تەكنیكی كەلار كۆنفراسیكی تایبەت لەسەر كەم ئاوی و كاریگەریەكانی لەسەر كەرتی كشتوكاڵ بۆ پسپیۆرانی ئەو بوارە بەریوەچوو.

دكتۆر یادگار عەلی ، مامۆستای پەیمانگای تەكنیكی كەلار و رێكخەری ۆرك شۆپەكە ، بە رێگای كوردستانی راگەیاند " ئەمڕۆ وەك پەیمانگای تەكنیكی كەلار، بەهەماهەنگی لەگەل بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و زانكۆی گەرمیان، ۆرك شۆپێكی یەك رۆژەمان سازدا.

گووتیشی، لەسەر گۆرانكاریەكانی كەش و هەوا و كاریگەریەكانی لەسەر ناوچەی گەرمیان، باسێك لەلایەن دكتۆر رەفعەت عەبدولموتەلب پێشچكەش كرا، بەندەش باسێكی پێشكەش كرد لەسەر رۆلی پەروەردەی روەك لە زیاد كردنی بەرگری كەم ئاوی .

ئەوەشی خستەروو، بەرۆێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیانیش ئامادەی كۆنفرانسەكەبوو، هەروەها باسێكی سەبارەت بە رۆلی دام دەزگاكان لە چارەسەركردنی كیشەی كەم ئاوی پێچشكەش كرد .

Image may contain: 9 people, people smiling, people sitting